هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات و بڕیارە ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی بوارە جیاوازەکان لە نێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بلاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی هاوتا بەریتانییەکەی، سەردانی شانشینی یەکگرتوو دەکات.
- لە میانی سەردانەکەی چەند دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی دەبێت، جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەدا.
- سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو دێت، کە تێیدا واژۆ لەسەر ژمارەیەک ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا دەکرێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.
هاوکات، ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگاری بەسرە، ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگان و کارساز لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان، یاوەری شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبن بۆ بەریتانیا.