هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕێژەی ١٪ لە مووچەی فەرمانبەران بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان و غەززە ببڕێت.
لە عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان و غەززە ڕێژەی ١٪ی مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لە ١٪ بۆ پاڵپشتیکردنی لوبنان و غەززە.
هەر بەپێی بڕیارەرکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو ڕێژە لێبڕینە خانەنشینان ناگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هەزاران تەن هاوکاری تەندروستی و فریاگوزاری ناردووە بۆ لوبنان و غەززە، هەروەها پێش ڕووداوەکانی ئەم دوایەیی سوریا، عێراق 30 هەزار تەن گەنمی لە کۆی 250 هەزار تەن ناردبوو بۆ سوریا، لەبەر بوونی ئاوارەی لوبنانی لەوێ.