هەرێم نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گواستنەوەی فەرمانبەرانی لەنێوان وەزارەتەکان راگرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی 1ی 2024 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوی بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق کردووە، تێیدا بڕیاردراوە، گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەت و دەستەکان لە 02-01-2025ـەوە رابگیرێت.
بەگوێرەی نووسراوەکە، بڕیارەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو خەمڵاندنی قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەیان لە چوارچێوەی خشتەی بودجەی گشتیی ساڵی 2025دا دیاری دەکرێت.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت کۆنترۆڵی خەرجی مووچە بکەن بێ ئەوەی پێویست بکات پەنا بۆ قەرز ببەن.
خەمڵاندنەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی پەسندی بکات و دواتر رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسندکردنی.