هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایدەگەیەنێت، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی سوریا و هیچ وڵاتێكدا نه‌كردوه و ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێك، هەروەها دەشڵێت، "هەوڵدەدەین سەقامگیری سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەكە بپارێزین".
فالح فه‌یاز، ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا لە بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار ڕایگەیاند، "عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی سوریا و هیچ وڵاتێكی دیكەدا نه‌كردوه و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر بارودۆخ و ڕوداوێك له‌ژێر كاریگه‌ری و پێشهاته‌كانی سوریادا ئاماده‌ن"
لەو کۆبوونەوەیەدا، فەیاز تاوتوێی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریای کرد.
ئەوەشی خستەڕو، "ئیسرائیل سه‌رله‌نوێ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی له سووریا داگیر كرده‌وه، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و سوپاكه‌ی نه‌ماوه".
لەو بارەیەوە وتی: بڵاوبوونەوەی هێزی سەربازی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی سنووردا دەستەبەری پاراستنی سنووری وڵات لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەک دەکات.
جەختیشیکردەوە، عێراق هەموو توانایەکی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنوورەکانی بکات و بەرەنگاری مەترسییەکان ببێتەوە.