دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

کۆشکی سپی: ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە لە شەڕی دژی داعـ.ـش

هەرێم نیوز 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن زۆر بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی سوریا دەکات.

جۆن کربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆک جۆو بایدن بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە بارودۆخی سوریا و فەرمانی بە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هەمان کار بکەن."

جۆن کربی وتیشی، سوریایەکی ئارام لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکایە و تەنها گەلی سوریا دەتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات.

ڕوونیشیکردەوە، کە دەبێت واشنتن بەردەوام بێت لە گوشار خستنە سەر داعش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.

وتیشی، بۆیە ئەرکی هێزەکانمان لە دژی داعش لە سوریا بەردەوام دەبێت. دەکرێت چاوەڕێی هێرشی زیاتریش بکەین لە دژی داعش. ئێمە نامانەوێت ئەو دەرفەتە بدەین بە داعش بۆ ئەوەی سوود لەو بارودۆخەی ئێستا وەربگرێت ئەوان لە شوێنێکی نائارام و ناجێگیر زیاتر هیچیان ناوێت".

جەختیشیکردەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە لە شەڕی دژی داعش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP