دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دەستگیرکردنی شانەیەکی تیرۆرستی ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش ڕادەگەیەنێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەشەوی ٢٠٢٤/١١/٢٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، 
بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەعێراق (غازي سعود محمد مدفع) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەیەکێک لەبازگەکانی داعش بووە، دوای لەناوچوونی داعش لەعێراق ڕووی لە ووڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧گەڕاوەتەوە ووڵاتی عێراق و لەهەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێ بووە و شوانی کردووە و پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان.

ئەوەشی خستەڕوو، جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن بەیعەت بەداعش دەدات و بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە بەناوی وویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردووەتەوە، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP