هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتی چڕبووەنەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئێستا هەورەبروسکەی باراناوی داخیل بە ئاسمانی پارێزگای ئەنبار و نەینەوا و ڕۆژئاوای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سلێمانی بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی چڕبووەنەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ دەبێت .
ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ئێوارەوە بارانبارین بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، بڕی و جۆری بارانبارین شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت، لە هەندێك ناوچە نمەباران دەبێت، هەندێك شوێن بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ دەبێت، بەڵام لە هەندێ ناوچە ئەگەرهەیە بارانەکەی کەم بێت و دڵۆپ دڵۆپ ببارێ.