دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/12/2024

ڕاگەیەندراوێکی مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی دۆخی سوریا

هەرێم نیوز
مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند "سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی وڵاتی سووریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سووریا دەگرین".

 ئەمڕۆ یەکشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:"هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان و، سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت بۆ ژیانێکی شایستە بە گەلانی سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە".

باسی لەوەشکرد: "لەلایەکی دیکەوە هیوادارین ئەم گۆڕانکارییە کاریگەری ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا و ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ لە چارەسەری کێشە و گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە".

جەختیشی كردەوە: "هیوداراین زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری گشت کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP