هەرێم نیوز
لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
ئهمڕۆ شهممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هاوشانى سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان، لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
کاتێدراڵی نۆتردام تهمهنی 850 ساڵه و بە یەکێک لە شوێنە مێژوویی، گەشتیاری و سەرنجڕاکێشەکانی پاریس دادەنرێت کە ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ گەشت سهردانی دهكهن.
دوای پێنج ساڵ لە ئاگرکەوتنەوەکەی کڵێسای نۆتردام لە پاریس، بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و 40 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت، کڵێسای نۆتردام لە مەراسیمێکدا دەكرێتەوە.
کڵێسای نۆتردام لە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆدایە و یەکێکە لە گەورەترین کڵێساكانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی پاریس كە گەشتیارێكی زۆر لە ئەوروپاوە ڕوی لێدەكەن، تاوەرەکەی کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا لەلایەن تەلارساز ئیوجین ڤیۆلێت لێ دوک دیزاین کراوە، لەبەردەم چاوی پاریسییەکان و گەشتیاراندا داڕما.