هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر، زیاتر لە 40 پاڵاوگەی زیانبەخشی لە دەورووبەری هەولێر داخست و خاوەنەکانیانی دەستگیرکرد.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمەكانی ئاسایشی هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر ژمارەیەك پاڵاوگە بەهۆی پابەند نەبوونییان بە رێنوێنییەكانەوە داخران و خاوەنەكانیشیان گیران.
ئاسایش لەبارەی جۆری سەرپێچیی ئەو پاڵاوگانەوە دەڵێت، ئەو پاڵاوگانە بە دانانی پاڵاوگەی دووەم لە ناو پاڵاوگەکانی خۆیان، جۆرە گازوایلێكی کوالێتی نزم بەرهەم دەهێنن و لەکاتی بەرهەم هێنانیدا جۆرە گازێکی ژەهراوەی دەخاتە ژینگەوە کە زۆر زیانبەخشە، بەم هۆیەوە ژمارەیەک پاڵاوگە کە پابەندی رێنوێنییەكان نەبوون، خاوەنەکەی یان وەکیلەکانیان گیرا و پاڵاوگەکانیشیان داخران.