هەرێم نیوز
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو پرسە لای ئـێمە نیە “.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو پرسە لای ئـێمە نیە و هێشتا ئەو ئۆتۆمبێلانە ئازادن لە شەقامەکانی دهۆک هاتوچۆ بکەن”.
ڕوونیشیکردەوە: “هەرکات حکومەت بڕیار بدات، لە دهۆکیش ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا، قەدەغە دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.
دوێنێ دووشەممە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و پێشتر و لە 24.11.2024ـەوە ئەو بڕیارە لە هەولێرێش جێبەجێ کراوە.