دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی کارەبا: بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا باشتر بكرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا باشتر بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی كارەباى هەرێمى كوردستان بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدات و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە ئێستادا بەرهەم دێت تاووتوێ دەكات.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بەشێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و سیستەمەكە لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت.

وتيشى: ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتیی ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

ڕونیشیكردەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP