دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/12/2024

بڕیارێک لەبارەی باشترکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی كارەبا بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدات و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە ئێستادا بەرهەم دێت تاووتوێ دەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بەشێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و، سیستەمەكە لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت.

ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتیی ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP