هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غاز، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی کۆمەڵگای گەڵاڵە ماڵێک ئاگری گرتووە، دواتر تیمێکمان گەیشتە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکانی کەمتر بکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە بەهۆی لێچوون لە بوتڵێکی غازەوە کەوتبووەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.