دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/12/2024

کۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا

هەرێم نیوز 

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ڕەهای ئامادەبووان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی 12ی 2024 ، محەمەد سلێمان سەرۆكی تەمەن لە جوڵانەوەی (نەوەی نوێ)، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دواخست و بەمەش یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە (كراوەیی) دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی پارتی و یەكێتیی وەكو براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن لەسەر پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت دەگەنە رێككەوتن. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان محەممەد سلێمان، کاندیدی دەرچووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وەکوو بە تەمەنترین ئەندام، سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

هاوکات لە میانەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە؛ 

یەکەم؛ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

دووەم؛ کوردەوان جەمال

سێیەم؛ ڤالا فەرید

چوارەم؛ هەڵگورد شێخ نەجیب 

پێنجەم؛ میران محەمەد



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP