هەرێم نیوز
یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.
کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، سروودی نیشتمانی و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، کۆبوونەوە لەلایەن بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە، محەممەد سلێمانی لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستی پێکرد.
یەک بە یەکی پەرلەمانتارە دەرچووەکانی فراکسیۆنەکان سوێندنی یاسایی دەخۆن و بۆ سوێند خواردنەکەش بەرگێکی قورئان و بەرگێکی ئیجیل دانراوە بۆ سوێندن خواردنی پەرلەمانتارانی موسڵمان و پەرلەمانتارانی پێکهاتەی کریستیان، کە سێ پەرلەمانتاریان لەم خولەدا هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئهمڕۆ دووشهممه 2ی12ی2024، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو بەگوێرەی کارنامەکەش كۆبوونهوهكه لە چوار بڕگە پێک دێت بهم شێوهیه:
یەکەم: کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
دووەم: یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
سێیەم: بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.