هەرێم نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "ویستمان رێرەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی و ئێستا کار بۆ بردنەدەرەوەی خەڵکەکەمان دەکەین لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچەیەکی سەلامەت."
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) دەڵێت: بەرەوپێشچونی روداوەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەكی خێراو كتوپڕبوو، بەجۆرێك هێزەكانمان روبەڕوی هێرش بووەتەوە لەچەند لایەكەوە، لەگەڵ داڕمان و كشانەوەی سوپای سوریاو هاوپەیمانەكانی، دەستوەردانمان كرد بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی مرۆیی لەنێوان ناوچەكانمان لە رۆژهەڵات و حەڵەب و ناوچەی تەل رەفعەت بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە كۆمەڵكوژی، بەڵام هێرشی گروپە چەكدارە پاڵپشتیكراوەكان لەلایەن داگیركەری توركیاوە ئەو رێڕەوەی بچڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەكانمان ئازایانە بەرگرییان لە كەسوكارمان كردووە لە حەڵەب و تەل رەفعەت و شەهبا. ئێمە كاردەكەین لەگەڵ هەموو لایەنە چالاكەكان لە سوریا بۆ زامنكردنی پاراستنی گەلەكەمان و هێنانە دەرەوەیان بە پارێزراوی لەناوچەی تەلە رەفعەت و شەهبا بە ئاڕاستەی ناوچە پارێزراوەكانمان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا. لەكاتێكدا بەرگری هێزەكانمان بەردەوامە بۆ پاراستنی كەسوكارمان لە گەڕەكە كوردیەكان لە شاری حەڵەب.