هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یهكشهممە، به ئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و دهیان كهسایهتیی سیاسی و ئایینی یادی 100 ساڵهی لەدایکبوونی مستەفا زەڵمی زانای ناوداری کورد كرایهوه.
له مهڕاسیمهكهدا سهرۆكی ههرێمی كوردستان گووتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، لە یەکەم دیدارم لەگەڵ جەنابی د. مستەفا زەڵمی لە 12ی تەممووزی ساڵی 2007 داوام لێکرد لە کوردستان بمێنێتەوە، بوونی ئەو زۆر پێویست بوو بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە یاسای باری کەسیدا.
وتیشی ، د. مستەفا زەڵمی خاوەنی دیدێکی چاکسازیی گشتگیر بوو لەسەر بنەمای باوەڕێکی قووڵی، بەوەی کە ئایینی ئیسلام رێگر نییە لەبەردەم پێشکەوتندا، بەڵکو هێزێکی پاڵێنەرە بۆ گەشەکردن و نوێبوونەوە.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕاشیگهیاند، مستەفا زەڵمی تەنها زانا و بیرمەندێک نەبوو، بەڵکو سیمای چاکسازی و نوێکردنەوە بوو لە بیری ئیسلامی و یاساییدا.
نێچیرڤان بارزانی لەوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، بەبێ تێگەیشتنی قووڵی مامۆستا زەڵمی بۆ قورئان و فیقهـ ئەمە جێبەجێ نەدەبوو، كۆمهڵگای كوردستان قهرزاریی بهخشینهكانی د.مستهفا زهڵمییه .
وتیشی: مامۆستا زەڵمی جوڵانەوەیەكی فیكری گەورەی دروست كرد لەسەر بنەمای تێگەیشتنی مرۆڤانە بۆ ئیسلام، دوور لەو نەریتە كۆنانە كە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیان بە ئاینەوە نەبوو
راشیگەیاند: یاسایەكی بەرهەمهێنا كە هاوسەنگیەكی وردی لەنێوان پاراستنی بەها كلتوری و ئاینیەكان دەستەبەر كرد و دادپەروەریی و یەكسانی بۆ هەمووان هێنایە دی.
-مستەفا زەڵمی لەساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی هەورامانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایكبووە.
- ساڵی 1946 لە كۆیە خوێندنی ئایینی تەواوكردووە.
- ساڵی 1965 بەكالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1969 ماستەری لە شەریعە لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1971 ماستەری لە فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
- ساڵی 1973 ماستەری لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی قاهیرە.
- ساڵی 1975 دكتۆرای لە فیقهی بەراوردكاری وەرگرتووە لە زانكۆی ئەزهەر بە پلەی شەرەف.
- ساڵی 2005 دكتۆرای دووەمی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا وەرگرتووە بە پلەی ئیمتیاز.
- لەبەرەبەیانی رۆژی شەممە 4-6-2016 لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.