هەرێم نیوز
ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا، لەبەرامبەر ئاڵۆزییە نوێیەکانی نێوخۆی سووریا رایگەیاند، سووریا و بەشار ئەسەد بەهۆی پشتبەستنیان بە رووسیا و ئێران، شاری حەلەبیان لەدەست دا.
ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی سووریاوە هەبێت و جەختیش لە پاراستنی هێز و پێگەکانی خۆی لەو وڵاتە دەکاتەوە.
شۆن ساڤیت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، ئهمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە نییە، بهڵكو تەحریر شام، لەلایەن ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاریکراوەوە سەرۆکایەتیی دهكرێت. ساڤیت دووپاتیشی كردهوه، ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانی، داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندن و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و کەمینەکان و دەست پێ کردنی پرۆسەیەکی سیاسی تۆكمهی متمانە پێ کراو دەکات، کە بتوانێت بۆ هەمیشە، کۆتایی بەم شەڕە ناوخۆییە بێنێت.
کۆشکی سپی هۆکاری ئەو هەرەسهێنانە خێرایەی سوپای سووریا بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیدا ڕەتکردەوە و پشتی بە ڕووسیا و ئێران بەست".
ئاماژەی بەوە کردووە کە لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندیدا بوون سەبارەت بە دۆخی سوویا.
هەروەها جەختیش دەکاتەوە "بەردەوام دەبین لە پاراستنی کارمەندان و هێز و پێگە سەربازییەکانمان لە سووریا، بۆ دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش".
ههروهها ئهمهریكا ڕاشیگهیاندووه، دیمهشق به پشتبهستنی به ئێران و ڕووسیا، بووه هۆی كهوتنی ههردوو پارێزگای حهلهب و حهما، كه دوو گهورهترین پارێزگای سووریان.
ئەو بەیاننامەیەی ئەمریکا لەدوای تۆمەتەکانی، رۆژی شەممەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دێت، کە ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کردبوو بەوەی لە پشت ئاڵۆزییە نوێیەکانی سووریاوەن و رایگەیاند: "هێرشەکانی ئەمدواییەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا بەشێکە لەپیلانی ئەمریکا و زایۆنی لەپێناو تێکدانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە."