دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بولگاریا ڕێگە بە سوپای ئەمریکا دەدات بنکە ئاسمانییەکانی بەرامبەر ئێران بەکاربهێنێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه‌، حکومەتی بولگاریا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ڕێگە بە هێزەکانی ئەمریکا بدات بنکە سەربازییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دژی ئێران بەکاربهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 7ـی 2026، ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، سۆفیا سەرەڕای نیگەرانییە ناوخۆییەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی وڵاتەکەی بۆ ناو ململانێ سەربازییەکان، ڕەزامەندیی داوە لەسەر بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بەرامبەر ئێران.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، حکومەتی بولگاریا مۆڵەتی سەرەتایی داوە بە ٢٥٠ سەربازی ئەمریکی و ژمارەیەک فڕۆکەی سووتەمەندیکردنی جۆری (KC-135) بۆ ئەوەی لە بنکەی ئاسمانیی (بێزمیر) جێگیر ببن. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بە فەرمی لە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە دەستپێدەکەن، کە ئەم بڕیارەش دوای داواکارییەکی ڕاستەوخۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سۆفیا هاتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP