هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی ناو گەرووی هورمز، واشنتۆن وەک وەڵامێک ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە لەوانە پرد و وێستگەکانی کارەبا دەکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ـی ٧ـی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ترووس سۆشیاڵ» بڵاوی کردەوە: "لەم ساتەوە بەدواوە، هەر کاتێک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی هورمزدا دەستڕێژی لە کەشتییەک بکات—چی بە مووشەک، ڕاکێت، درۆن یان هەر ئامێر و چەکێکی دیکە بێت—ویلایەتە یەکگرتووەکان پردێک یان وێستگەیەکی کارەبا بۆردومان دەکات و تێکی دەدات."
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هۆشدارییە ئەو پرد و وێستگانەی کارەباش دەگرێتەوە کە لە تەنیشت یان نێوخۆی شاری تاراندا هەڵکەوتوون.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا گرژییەکان لە کەنداو و گەرووی هورمز ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی کەشتیوانی و گواستنەوەی وزە زۆر بوون.
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و غاز لە جیهاندا و هەر پەککەوتنێک لە ئاسایشەکەیدا لێکەوتەی گەورەی بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان دەبێت.