هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی بەشێک لە هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، ئاژانسی هەواڵی (بلومبێرگ) بڵاویكردهوه، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ ئەوەی ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا بۆ بەشێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران بەکاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەی لەندن لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی هەردوو وڵاتدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند، ئەم ڕەزامەندییە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەرێنی و باشی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا ئەنجامداوە، کە تێیدا جەختیان لە هەمئاهەنگیی هاوبەش لەسەر پرسە ئەمنییە نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە.