دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی لە سەرانسەری جیهاندا دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی جیهانیی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە سەرانسەری جیهاندا کرد و داوای لێکردن لەوپەڕی وریاییدا بن، ئەمەش دوای هەڵکشانی سەربازی و جەنگی نێوان واشنتۆن و تاران دێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی 7ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژینگەی ئەمنیی ناوچەکە و جیهان زۆر ئاڵۆز بووە و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراوی لێ دەکرێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، مەترسییەکی زۆر هەیە هێرش بکرێتە سەر باڵیۆزخانە و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، یان هەر شوێنێکی دیکە کە پەیوەندی بە بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبێت لە سەرانسەری جیهاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەم ئاگادارکردنەوەیە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی دەردەکەوێت بەرامبەر بەو ئاڵۆزییە ئەمنییەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و ڕەنگە کاردانەوەکانی درێژببنەوە بۆ دەرەوەی ناوچەکەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP