دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی مۆساد لە ئەمریکا پرسی جەنگ و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ دەکات

هەرێم نیوز

رۆمان گۆفمان، بەڕێوەبەری نوێی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) و چەند بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ـی ٧ـی ٢٠٢٦، ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، سەردانەکەی گۆفمان دوو هەفتە لەمەوبەر ئەنجام دراوە و تێیدا پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران و پەرەسەندنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوون. ئەمە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ واشنتن لەو کاتەوەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا پۆستی سەرۆکایەتیی مۆسادی وەرگرتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەی گۆفمان—کە بە یەکێک لە ڕاوێژکارە هەرە نزیکەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دادەنرێت—هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان بووە لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دانوستانە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکاندا، گۆفمان لەگەڵ جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری (CIA) کۆبووەتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕاتکلیف یەکێکە لەو دەنگانەی بە گومانەوە دەڕوانێتە هەر لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ ئێران و پێشتر هۆشداریی دابوو کە ڕەنگە تاران بڕگەکانی ڕێککەوتنەکان بە جۆرێکی جیاواز لە ئەمریکا لێکبداتەوە، بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی گەرووی هورمزەوە هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP