هەرێم نیوز
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی ڕێککەوتن نییە و لە بەرامبەردا باجێکی قورس دەدات، هاوکات هیوای خواست حوسییەکان کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 7ـی 2026، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دیپلۆماتکارە باڵاکانی چەندین وڵات لە مانیلا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، پێدەچێت ئێران ئامادە نەبێت بۆ هیچ ڕێککەوتنێک، بەلایەنی کەمەوە ئەو ڕێککەوتنەی کە پێوەی پابەند بێت، بۆیە باجەکەی دەدات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو باجەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیدات، هەر شەوەی زیاتر دەبێت تا ئەو کاتەی بەخۆیاندا دەچنەوە.
لەبارەی حوسییەکانیشەوە ڕایگەیاند، هیوادارە گرژییەکان کەم بکەنەوە، چونکە بەهۆی ئێرانەوە هەڵخەڵەتاون و لە ئێستادا لە دۆخێکی سەختدان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز، سوپای ئەمریکا هەموو شەوێک هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.