هەرێم نیوز
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێم رایدەگەیەنێت، دهستكراوه به جێبهجێكردنی پرۆژهی روناكی و لهماوهی دو ساڵدا سهرجهم دانیشتوانی ههرێمی كوردستان دهبن خاوهنی كارهبای 24 كاتژمێری.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە پڕۆژەی ڕووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كووران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كووران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: ئێستا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بە هۆی كاركردن لەو گەڕەكانە، لە کاتژمێر 8ى بەیانی تا 5ى ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان بکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەسەر فەرمانى مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست كراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 کاتژمێری.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.