دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

شاندی پارتی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی دەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى سەردانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بکات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیباریه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شاندی پارتی له‌ سلێمانی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات.

وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری دەبێت و ئەندامەکانیش بریتیدەبن لە پشتیوان سادق ئاندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی.

هاوکات وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و ئەندامەکانیش بریتیدەبن لە رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانوستان و كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP