دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: ئەو گروپانەی پەلاماری حەلەبیان داوە بەشێكن لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش

هەرێم نیوز

 ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، گروپە چەكدارەكانی سوریا بەشێكن لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش و پێویستە حكومەتی عێراق رێوشوێنی خۆپارێزی و بەرپەرچدانەوە بگرێتەبەر، بۆ رێگەگرتن لەگەیشتنیان بە سنورو وڵاتەكەمان.

هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x نوسیویەتی: بزوتنەوەی ئەحراری شام و بەرەی نوسرەو گروپە چەكدارە توندڕەوەكانی تر لە حەڵەب و ئیدلیب لە باكوری سوریا، دەستیانكردووە بە هێرشێكی بەرنامە بۆ دارێژراو بۆ سەر حەڵەب و شارۆچكەكانی لە ساتەوەختێكی نامۆدا، ئەمانە هەمان ئەو گروپە ئایدلۆجییانەن كە دایەنی رێكخراوی تیرۆستی داعش بوون و، لەم ژینگەیەوە درێژبووەنەوەو فراوانبون و موسڵ و رەقەیان داگیركردو بوونە هەڕەشەیەكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراق رێوشوێنی خۆپارێزی و بەرپەرچدانەوە بگرێتەبەر، بۆ رێگەگرتن لەگەیشتنی بە سنورو خاكمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP