دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

قۆناغی کۆتایی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

هەرێم نیوز

بڕیارە سبەی شەممە، سێیەمین قۆناغی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار ئاراستەی هەر خێزانێك دەكەن و وەڵامەكان تۆمار دەكەن.

دوای ئەوەی ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، بڕیارە سبەی قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە بەرێوەبچێت.

بەوتەی دڵزار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە چەند هۆكارێك بەراورد بە عێراق دواكەوت و تاوەكو 20ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەیتوانی لە وادەی خۆی پرۆسەكە تەواو بكات دەتوانێت داوای درێژكردنەوەی وادەكە بكات.

بەپێی ئەنجامی بەرایی نوێترین سەرژمێریی کە رۆژی 20 و 21 ی 11 ی 2024 لە عێراق بەگشتی ئەنجامدرا، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە %14.03کۆی گشتی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت.

بەپێی ئەنجامەکە، دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسن، هاوکات ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP