دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

باوکێک بەئۆتۆمبێلەکەی کچەمنداڵەکەی خۆی دەشێلێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، باوکێک بەئۆتۆمبێلەکەی کچەمنداڵەکەی خۆی دەشێلێت و تەرمەکەی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی ڕانییه.

کاتژمێر ١:٠٠ یەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲٤/۱۱/۲۸ تەرمی منداڵێك  بەناوی(ئــ. ئــ. غ) لە ڕەگەزی مێ تەمەن دوو ساڵ و نیو، دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/گوندی گردجان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.

بەووتەی کەس و کارەکەی باوکی منداڵەکە بەناوی (ئـ، غ،ص) لە دایکبووی ۱۹۹۳ لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ هێناوەتە دەرەوە منداڵەکەی شێلاوەو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

پۆلیس دەڵێت تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادی ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری دەکرێتەوە و، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەیەوەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP