دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆ: بەکارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ڕەت دەکەینەوە

هەرێم نیوز

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش، تیشک دەخاتە سەر نامەیەکی  بارزانی و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ڕایدەگەیێنێت: کە ئێستا پەیوەندییەکی باش و تۆکمەیان هەیە.

لە دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک، ڕێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی سەرەتای هاتنی داعش بۆ عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

ڕێبەر ئەحمەد، ڕایگەیاند: پێش ساڵی 2014، ئەوکات لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئەنجوومەنی ئاسایش کارمان دەکرد، زانیاریی وردمان هەبوو کە داعش و قاعیدە لە سووریا و سنوورەکانی عێراق زۆر چالاک بوون، ئەو کاتەی هاتنە عێراق،  بارزانی نامەیەکی دایە بەغدا و هۆشداریدا لەوەی ڕەوشەکە لە نەینەوا و بەغدا لە ژێر کۆنترۆڵ نییە، بەڵام بەداخەوە نامەکەیان بەجدی وەرنەگرت.

ئێمە بینیمان شار دوای شار دەکەوتنە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، لەوکاتە داعش دەیویست دەسەڵاتی داگیرکاری خۆی لە ناوچەژە فراوان بکات، هاوکات کە سەلاحەددین و فەلوجە و ئەنباریان کۆنترۆڵ کرد، دواتر دەیان ویست بەرەو بەغدا و هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، دواتر سوپاس بۆ خەڵک و پێشمەرگە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران کە ئەوکات کاراکتەرێکی سەرەکی بوون و لە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە وەستانەوە. 

لە لەیەکی دیکەوە ئاماژەی بەوەشدا، بە کارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن گرووپە چەکداراکانەوە ڕەت دەکەیەنەوە، بەتایبەتی هەندێکیان دژی بەرژوەندیی عێراق کار دەکەن.

وتیشی:  ئێزیدییەکان و کریستییانەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، دەبێت ئەم کێشانە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە و بە رێککەوتن بێت.

ئەوەی پەیوەستە بە ئاوارەکانەوە، بەداخەوە هەزارن ئاوارە لای ئێمە هەن بە تایبەتی ئاوارەکانی شنگال، حکوومەتی عێراقی جددی نەبووە لە بە جێهێنانی ئەرکەکانیان بەرانبەر بەم ئاوارانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP