هەرێم نیوز
لە سلێمانی بڕیار درا ، هاووڵاتیان پارەی خاوەن مۆلیدەکان پێشەکی بدەن، خاوەن مۆلیدەكانیش رێگە پێدراون قەرزە کۆنەکانیشیان وەربگرنەوە.
قایمقامیەتیی سلێمانی، بڵاوی کردەوە: "سەبارەت بەو دۆخە کاتییەی دروست بووە و پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمبووەتەوە، بە ناچاری پەنامان بۆ ئیش پێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بردووە."
ئاماژەی بەوە داوە: "ئاگاداری هاووڵاتیانی بەشداربووی مۆلیدەکانی سنووری قایمقامیەتیی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکەین پابەند بن بە پێدانی پارەی پێشەکی بە خاوەن مۆلیدەکان بە پێی ئەو پسوڵەی دیاری کراوە."
قایمقامیەت جەختی کردووەتەوە: "خاوەن مۆلیدە مافی خۆیەتی قەرزە کۆنەکەشی وەربگرێتەوە."