هەرێم نیوز
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕای گەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە لە نێوان کاتژمێر ٩:٣٢ تا ٩:٤٥ی پێشنیوەڕۆ ڕووی داوە و درۆنەکان لە ئاراستەی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ڕەوانە کرابوون.
دەزگای دژەتیرۆر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەهۆی پێكانی درۆنەکان و تێکشکاندنیان لە ئاسماندا، خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.