هەرێم نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلووری پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان دانرا.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڕیاری دانانی قەییوومی بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور بڵاوکردەوە.
بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەریەك لە سەرۆكی شارەوانی دێرسیم و پولور لە كارەكانیان دووخرانەوە و قەیوم لە شوێنی ئەو دوو سەرۆك شارەوانییە دانرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دەرسیم بە تۆمەتی "ئەندامبون لە ڕێکخراوی چەکداری پەکەکە/کەجەکە" لە چوارچێوەی مەلەفی ژمارە ٢٠٢٢/٩٩ بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزادرا، بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی یەکەمی دەرسیم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، قەییووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورتی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ دانرا و ئەحمەد ئۆزەر لەکارلادرا و بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەجەکە/پەکەکە دەستبەسەر کرا.
رۆژی ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییوم بۆ شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیهـ و خێلفەتی رووها لە باکووری کوردستان دانرا.