هەرێم نیوز
ئابوریناسێك تێچوى پرۆسه‌ى سه‌رژمێریی گشتیی عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 459 ملیار دینارى تێده‌چێت كه ده‌كاته 348 ملیۆن دۆلار.
نه‌بیل مه‌رسومى ئابوریناس‌و مامۆستای زانكۆ له‌پۆستێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) ئاشكرایكرد، "تێچوى پرۆسه‌ى سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتوانى عێراق، بڕی 459 ملیار دینارى تێده‌چێت كه ده‌كاته 348 ملیۆن دۆلار".
راشیگه‌یاندوه، "تێچوی ئابوری به هۆی وه‌ستانی چالاكییه ئابورییه گشتی و تایبه‌تییه‌كانه‌وه به‌ره‌و فراوانبون ده‌چێت و له ئه‌نجامدا زۆرێك له تاكه‌كان و پێكهاته ناوخۆییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی ئه‌و گروپه هه‌ژارانه كه له كاتی ئاسایی‌دا پشت به په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان ده‌به‌ستن ڕۆژانه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت مه‌كه‌ن له كاتی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا".
نه‌بیل مه‌سرومی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌توانرا سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر له وڵات‌دا بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ببێته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه له پێناو پاشه‌كه‌وتكردنی تێچونه‌كان و ڕه‌چاوكردنیان به‌تایبه‌ت بۆ گروپه لاوازه‌كان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت".
دوایین سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق له‌ساڵی 1997دا به‌ڕێوه‌چوه، ئەوکات ژمارەی دانیشتوانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە 22.33 ملیۆن کەس بوو.