سەركۆ ئەجمەد
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە ڕائید کاروان عبداللەبە میدیاکانی ڕاگەیاند بەرواری 20 / 11 / 2024 لەئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵی هاوڵاتیەک لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دوو کەس دەکوژرێت و کەسێکیش بە سەختی بریندارە، وەک ئەو دەڵێت؛ یەکێک لە کوژراوەکان خوشکەزای ( تاهیر تۆفیق ئەوڕەحمان ) ە بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی حەفتای یەکێتی نیشیتمانی کوردستانە.
قوربانیەکان ناسنامەیان لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکراکراو ئەو خوشکەزای بەرپرسەکە ناوی ( ئاراس محمد احمد ) ە و بریندارەکەش پاسەوانی بووە، خاوەن ماڵەکەش کە ناوی ( کامەران تۆفیق ) ە و لەئەنجامی ڕوبەڕونەوەکەو هەڵکوتانە سەرماڵەکەی دەکوژرێت.
بەپێی زانیارییەکان بریندارەکە دۆخی ناجێگیرەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.
ڕائید کاروان دەڵێت؛ ڕوداوەکە پەیوەندی بە کێشەی شەرەفەوە هەبووە، هەردوو بنەماڵەکە دانیشتوی شاری سەیدسادق بوون، کوڕێکی کامەران بەناوی ( یادگار کامەران تۆفیق ) پێشتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکی ئەو بنەماڵە هەبووە بەناوی ( کۆژین یاسین عومەر ) پاش ئەوەی لەلایەن ( ئاکۆ محمد احمد ) هاوژینی کۆژینەوە لەماڵەکەیان ئاشکرا دەبن، یادگار هەڵدێت و کۆژین لە لایەن مێردەکەیەوە دەکوژرێت.
دواتر لەلایەن کەسوکاری ژنەکەوە سکاڵا لەسەر ( یادگار کامەران تۆفیق ) تۆمار دەکرێت و بەتاوانی لەکەدارکردنی ئابڕوی کۆمەڵایەتیان.
بەپێی زانیارییەکان ئاکۆ و ئاراس برای یەکترن و خاوەن عەشیرەت و دەسەڵاتدارن و خوشکەزای بەرپرسە باڵا سەربازییەکەن، پۆلیس دەڵێت؛ کامەران تۆفیق شەریف بەهۆی ئەو کێشەوە لەترسی هەڕەشەکان ماڵەکەی لە شاری سەیدسادق ەو گواستۆتەوە بۆ شاری پێنجوێن و پاش سۆراخکردنی دەیدۆزنەوە.
جێگەی باسە پۆلیس نەیشاردەوە بەهۆی ناوبانگ و دەسەڵاتەکەیەوە ( تاهیر تۆفیق ئەوڕەحمان ) هەڕەشەی تۆڵەی خوێنی خوشکەزاو پاسەوانە بریندارەکەی دەکات و ئامادەش نیە وەک تاوانبارێک خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس بکات.