هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک، لەگەڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و تێیدا جەختی لە گرنگی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە.
مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەکەوە ڕایگەیاندووە :"بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەمان تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر کە لە زووترین کاتدا دەست بەکار بێت و بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات".
دەشڵێت:" لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەختمان لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هەروەها بیروڕامان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرد".