هەرێم نیوز
میدیای فەرمی عێراق ئاماری ڕێژەی سەرژمێری لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بڵاوكردەوە و بڕیاریشە دوای 48 کاتژمێر لەتەواوبوونی پڕۆسەکە، ئەنجامی فەرمی سەرەتایی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوبکرێتەوە.
رێژەی سەرژمێری لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
بەغدا 80.48%
نەینەوا 98.60%
هەولێر 96.31%
سلێمانی 94.76%
بەسرە 89.85%
بابل 94.78%
دیالە 98.10%
زیقار 86.84%
نەجەف 92.27%
كەركوك 97.74%
ئەنبار 95.99%
سەڵاحەدین 98.16%
كەربەلا 95.81%
واست 98.68%
دیوانیە 95.33%
دهۆك 95.25%
میسان 91.23%
موسەنا 94.73%
پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20ی مانگ دەستیپێکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە 40 ساڵ دەبێت ئەم پرۆسەیە ئەنجام نەدرابوو.
بڕیاربوو پرۆسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت بەڵام ئەمڕۆ وەک سێیەم ڕۆژ بەردەوام دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان تا ئێستاش ڕاگیراوە، ئەگەرچی قەدەغەی هاتوچۆی ناوشارەکان ئاسایی بووەتەوە.