هەرێم نیوز
بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی سەرژمێری دانیشتوان کە دوێنێ چوارشەممە به‌شێوه‌یه‌كی چڕ دەستی پێکردوە، زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە و په‌نابه‌ر لە هەرێمی كوردستان تۆمارکراون.
بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، "کۆی ژمارەی دانیشتوانی کوردستان هه‌شت ملیۆن و 668 هه‌زار و 975 كه‌سه، لەو ژمارەیەش ئاوارە و په‌نابه‌ران 15% پێکدەهێنن، واتا نزیکەی ملیۆنێك و 22 هه‌زار و 293 كه‌س".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو داتایانە کە تا کۆتایی مانگی (ئازار/3)ی 2024 وردبینی بۆ کراوە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی ئاوارەکان 746 هەزار و 174 کەسن و ژمارەی پەنابەران 276 هەزار و 119 کەسن.
ئاوارەکان بەپێی پارێزگاكان هەرێم دابەشکراون، له هەولێر 42 هه‌زار و 400 خێزان (247 هه‌زار و 338 كه‌س) هه‌ن، له سلێمانیش 23 هه‌زار و 953 خێزان (139 هه‌زار و 355) كه هه‌ن، له دهۆكیش 67 هه‌زار و 929 خێزان (359 هەزار و 481 کەس) هه‌ن.