هەرێم نیوز
ئاوی سۆران ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە لەو ڕۆژانە دەست بە ئاوەوە بگرن بەهۆی گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەی شار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوڵاتییانی ئەم گەڕەکانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ناحییەی دیانا ئاگادار دەکەينەوه، کە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی شاری سۆران و گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەی شار، پڕۆژەی ئاوی زارگەلی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئاشکراشیکرد، لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ( 23,24,25/11/2024) بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە لەو ڕۆژانە دەست بە ئاوەوە بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی گەڕەکەکان، ناوچەی پیشەسازی و باپشتییانی خواروو، دووسایدی زارگەلی تاوەکو فلکەی گشتی بازاڕ و گەڕەکی بەختیاری و گەڕەکی شەهیدانی بەختیاری و پشت هۆڵی بوونەکان، پشت ڕێکخستن، گەڕەکی چەمی ڕێزان و بەشێکی گەڕەکی نەورۆز (پشت هۆتێل بینەزیر) و ناو بازاڕ و گەڕەکی گۆڕەز، گەڕەکی بانە و برايەتى بەشێکی گەڕەکی کانی و گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی شەهیدانی ئازادی، گەڕەکی خاتووناوە و گەڕەکی دێلزیان و گەڕەکی شەهیدانی دێلزیان ، گەڕەکی برادۆست).