هەرێم نیوز
هاتووچۆی دهۆك ڕایگەیاند، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچیی شۆفێران لەناو سەنتەری دهۆك و قەزای شێخان كەوتوونەتەكار.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچیی شۆفێران لەناو سەنتەری پارێزگای دهۆك و قەزای شێخان كەوتوونەتەكار.
ئەوەشی خستەڕوو، كامێراكان سەرپێچییەكانی وەك، لێدان لە ترافیكی سوور، وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر هێڵی پەڕینەوە و خێرایی رۆیشتن ئەگەر زیاتر بێت لە 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا تۆماردەكەن.