دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشداری دەدرێتە ئەو خێزانانەی سەر بە ناوچە دابڕێندراوەکانن

هەرێم نیوز 

سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێکرد و سبەی بەردەوام دەبێت. بەرپرسانی سەرژمێرییەکە دەڵێن، ئەوانەی خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکانن دەبێت یەکێکیان بمێنێتەوە، بەپێچەوانەوە "وەکو ئەوە وایە دوو رۆژی سەرژمێریی گشتیی هیچیان نەکردبێت." 

گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانانەی لە ناوچە کێشەلەسەرەکانن بمێننەوە، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی کارتی نیشتمانییان لە فۆڕمەکەدا نەنووسراوە." 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "تۆمارکردنی ژمارەی کارتی نیشتمانیی لە فۆڕمە گەورەکەدا دەبێت و لە 22ـی مانگەوە دەستپێدەکات هەر کوردێک لەو فۆڕمەدا خۆی تۆمار نەکردبێت وەکو ئەوە وایە هیچی نەکردبێت و بە کوردی ئەو شارە تۆمار ناکرێت." 

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەی لە فۆڕمی گەورەدا کە پرسیارە گشتییەکان پڕنەکاتەوە و ژمارە و تۆمار (سجل و سەحیفە)ـی کارتی نیشتمانی تۆمار نەکات، ناتوانێت دواڕۆژ بیسەلمێنێت دانیشتووی ئەو شارەیە کە تێیدا تۆمار کراوە." 

وتیشی، نزیکەی 500 هەزار هاووڵاتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دا دەژین و بۆ سەرژمێری، زۆرینەیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP