هەرێم نیوز
ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تا 10ی کانوونی یەکەم درێژ دەکاتەوە
هێمن میرانی ئەندامی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ تا 10ـی کانوونی یەکەم درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەکانی ماددەی 140) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕ بکرێتەوە.
دەشڵێت: لە دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە لە چوار شەممە و پێنج شەممە پشت راست کرایەوە.
قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات کە زانیاری زیاترە و پێویستە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی دێڵتەوە تا تەواوی پرۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.