هەریم نیوز
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرپەرشتیارانی پرۆسەی سەرژمێری دەکات، دەستبەجێ رێکارەکانی سەرژمێریی دانیشتووان لە کەرکووک رابگرن.
ئه‌مشه‌و سه‌دان خێزان له بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه ڕاگیران و رێگه‌یان پێنه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه، به‌ڵام دواتر به بڕیارێكی پارێزگاری كه‌ركوك رێگه‌كه كرایه‌وه و هاوڵاتیان به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێكران.
دوای ئه‌وه‌ی رێگه به‌و هاوڵاتیانه درا بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئه‌مشه‌و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له كه‌ركوك ڕابگرێت، ده‌ڵێت، "هه‌وڵی ساخته‌كاری ده‌درێت".
بەپێی راگەیێندراوێکەی هاوپەیمانیی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە تێیدا داوا دەکات "ئەو دەستوەردانانە رابگیرێن کە بەرپرسانی حیزبی و کارگێڕی و یاسادان دەیکەنە سەر تیمەکانی سەرژمێریی دانیشتووان بۆ تۆمارکردنی ئەو خەڵک و خێزانانەی کە خەڵکی رەسەنیی کەرکووک نین."
لایەنە عەرەبییەکە پێیوایە، "ژمارەیەکی زۆری خێزانەکانی دەرەوەی پارێزگاکەیان تۆمارکردووە، کە خەڵکی کەرکووک نین، ئەوەش بە مەبەستی سەپاندنی دۆخێکی نوێی نیشتەجێبوون.
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک دەڵێت، دۆخی پارێزگاکە هەستیارە، "هەر دەستکارییەکی نایاسایی دۆخی دانیشتووانی کەرکووک کێشە گەورەی لێدەکەوێتەوە، هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگریی شارەکە."
بەپێی راگەیێندراوەکە، هاوپەیمانییە عەرەبییەکە داوا دەکات پشت بە ئەنجامی ئێستا سەرژمێریی نەبەسترێت و لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشلکارییانە.