هەرێم نیوز
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا و قەدەغەی هاتووچۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن.
ئەمشەو 19-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن و بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەردوو لیژنەی باڵای سەرژمێری لە عێراق و هەرێم سبەینێ و دوو سبەی (20 و 21ی مانگی 11) قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و پشووو دەبێت لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان.