دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/11/2024

باوکی ئەو دوو خوشکەی لە سلێمانی کوژران دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری دادوەر باوکی ئەو دوو خوشکەی لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی کوژران دەستگیرکرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارانی دوو خوشکەکەی گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو دۆسیە بەردەواممە و لێکۆڵینەوەکان سەرەتایین و ناتوانن زانیاری وردتر بخەنە ڕوو، هاوکات خەڵک لەسەر ئەو دۆسیە گیراوە.

 ئاشکراشیکرد، برای دوو کچە کوژراوەکە کە گوایە خۆی کوشتووە ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە و تۆمەتبار خۆی نەکوشتووە و هەڵهاتووە و هێزەکانی پۆلیس بەدوایەوەن بۆ دەستگیرکردنی.

ڕوونیشیکردەوە، برای دوو کچە کوژراوەکە لە دەرەوەی سلێمانییە و بە دیاریکراوی ناتوانن شوێنەکە ئاشکرا بکەن، لەسەر دۆسیەکە بە بڕیاری دادوەر باوکی کچە کوژراوەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار دەستگیردەکرێت و دەدرێت بە دادگا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP