هەرێم نیوز
ئەو ڕێستۆرانتەی هەولێر کە بانگەشەی دەکرد گرانترین خواردن ئامادە دەکات و نرخەکەی دەگاتە 87 هەزار دۆلار، ئەمڕۆ سێشەممە، بە بڕیارى پارێزگار داخرا.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا.
خاوەنی ڕیستۆرانتەکە ڕایگەیاندبوو خواردنەکەیان ناوی کوردستانە و نرخەکەی دەگاتە 87 هەزار دۆلار کە لە قاپ و کەوچکی زێڕ و ئەڵماسدا پێشکەش دەکرێت.