هەرێم نیوز
کەشناسێک ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین سەرمای بەهێز بەڕێوەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2024، هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە دوای کۆتایی هاتنی لەمڕۆوە ڕوویکردۆتە هەرێمی کوردستاۆ بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەنێوان (٢٤ / ١١ / ٢٠٢٤) بۆ ( ٢٦/ ١١/ ٢٠٢٤) یاخود بۆکۆتایی مانگ بارستە هەوایەکی بەهێزی زۆرساردی جەمسەری لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە کەسەرچاوەکەی ناوچەی سیبیریای وڵاتی ڕوسیایە ڕوودەکاته ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاومیسر و لیبیاو وڵاتانی شام و ناوچەکانی باکووری کورڕستان و تورکیاو هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی زۆربەرچاو دادەبەزن شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری ناوچه کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ئەگەرهەیە لەوناوچانەی کەتائێستا پەڵەی نەداوە پەڵە بدات
ڕوونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بیانگرێتەوە ئەو چیایانەی بەرزی یان لەسەرووی هەزارمەترەوەیە بەفرببارێت شەپۆلەکە جێگرنیە گۆڕانکاری بەردەوامه .