دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد حاجی مەحمود: سەرژمێری مەترسی زۆری هەیە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان

هەرێم نیوز

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سەرژمێری مەترسی زۆری هەیە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و لە کەرکوک، کورد بەشێوەیەک لەشێوەکان دەسەڵاتی نیە.

 محەمەد حاجی مەحمود لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، لەم سەرژمێرییەدا باسی نەتەوەکان ناکات، هەمووی باسی ئەوەیە هەموومان موسڵمانین و هەموومان عێراقین، نەخێر ئێمە هەموومان عێراقی نین و بۆچی عێراقی بین، ئێمە خەڵكی ئەم وڵاتەین، كە پێی دەڵێن كورستان، كە شوێن و جوگرافیا و هەموو شتێكی خۆی دیارە.

باسی لەوەشکرد، هیچ شتێکمان لە عێراق ناچێت چونکە کوردستانین، زمان و مێژوو و جلوبەرگ و نەریت و خاک و تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان لەیەک ناچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم سەرژمێرییە سیاسییە و بۆ کۆمەڵێک مەبەست ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵێک مەبەستی لەپشتەوەیە
دەشڵێت: “کورد تا سەربەخۆ نەبێ کێشەکانی چارەسەر نابێت”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP