هەرێم نیوز
سەرۆکی پارتی ئایندە رایگەیاند، زمانیكی وه‌ك زمانی كوردی زمانی ئه‌حمه‌دی خانییه و وه‌ك زمانی توركی بۆ ئێمه پیرۆزه."
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا رایگەیاند، "په‌یوه‌ندی نیوان تورك و كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی نه‌ژادی نییه به‌ندبێت به كێبڕكێی مێژوویی یاخود كێشه‌ی مێژووییه‌وه. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له لایه‌ن تورك و كورد و ئه‌لبانی و عێراقییه‌كان و گشت دانیشتووانی ئه‌نادۆڵ و عه‌له‌وییه‌كانه‌وه دژی ئیمپێریالیزم دروست بوو."
داود ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش کرد، "له ساڵی 2009 دا ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌یه‌ك به ناوی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر. بۆچوونی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م قه‌یرانانه وه‌ك قه‌یرانی كورده عه‌له‌وییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی به‌دیموكراسیكردنێكی ته‌واو و سه‌رتاسه‌رییه‌وه بوو له توركیادا.
وتیشی، بۆ من وه‌ك كه‌سێكی سیاسی و ئه‌كادیمی، گشت نه‌ته‌وه و زمان و كه‌رت و ئاین و گرووپه ئاینییه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا یه‌كسانن له توركیادا. به‌داخه‌وه، له ڕابردوودا، وه‌ك له ساڵانی 80 ی سه‌ده‌ی ڕابردوو و پێشتریش، بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به زمانی كوردی ده‌كرا و ڕێگە به به‌كارهێنانی نه‌ده‌درا و ته‌نانه‌تی هه‌ندێك جار زمانی كوردی ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها دژی یاساكانی دیموكراسیه‌ت بوو، به‌ڵكو دژی كەلتووری مرۆڤایه‌تیش بوو."
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا جەختیشیکردەوە، "من چ مافێكم هه‌بووه وه‌ك منداڵیكی خێڵێكی توركمان، منداڵیكی دیاربه‌كریش هه‌مان مافی هه‌یه و هه‌موومان له‌م وڵاته‌دا یه‌كسانین. زمانی توركی ڕێزی لێ ده‌گیرێت و زمانی كوردیش ڕێزی لێ ده‌گیرێت.
وتیشی، زمانیكی وه‌ك زمانی كوردی زمانی ئه‌حمه‌دی خانییه و وه‌ك زمانی توركی بۆ ئێمه پیرۆزه."